خاوه‌ن هۆتێلێك: گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب وەک ئێران مامەڵە لەگەڵ سلێمانی دەکەن بۆیە هه‌ولێر هه‌ڵده‌بژێرن
هه‌ر ساڵ له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه گه‌شتیارانی بیانی و عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به هه‌زاران گه‌شتیار بۆ ئه‌م ساڵ ده‌یانه‌وێت له هه‌ولێری پایته‌خت پێشوازی له ساڵی نوێ بكه‌ن، خاوه‌نی هۆتێلێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب زیاتر روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن نه‌ك سلێمانی.
چالاك چۆمان محەمەد ، بەڕێوەبەری هۆتێل میهراكۆ له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هه‌یه به تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، رێژه‌ی گه‌شتیار كه‌می كردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و خاوه‌نی هۆتێله ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه ساڵانی پێشوتر كه دۆخی عێراق ئارام بوو، هۆتێلەكەیان قەپات دەبوو بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە، بەڵام لەمساڵدا تەنها نیوەی كەمتری ژوورەكانیان گیراون و ئه‌وانه‌ی هاتوون زۆربەیان عەرەب و فارسن
ئەو بەڕێوەبەرەی هۆتێلەكە باس لەوە دەكات كە زۆرێك لە گەشتیارە عەرەبەكان ئێستا هەولێر هەڵدەبژێرن لەبری سلێمانی و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە سلێمانی لەچاو هەولێردا وەك قەزایەكی لێهاتووە و گوتی: ‘ئێستا تۆ ساڵێك مەچۆرە هەولێر، بۆ ساڵی داهاتوو دەبینی كار كراوە، بەڵام ئەم شارە وەك خۆی ماوەتەوە.چۆرە هەولێر، بۆ ساڵی داهاتوو دەبینی كار كراوە، بەڵام ئەم شارە وەك خۆی ماوەتەوە.