سەرۆک هۆزێک بە دەستی چەکدارانی داعش کوژرا

لە هێرشێکی کوت و پڕدا بۆ سامەڕا چەکدارانی داعش سەرۆک هۆزێکیان کوشت  و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار پاشەکشەیان کرد .

 

میدیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی باس لەو دەکەن ( عەبدولجەبار خەوام ئەسوودی ) کەسایەتی و سەرۆک هۆزێکی سامەڕایی بە دەستڕێژی فیشەک بە دەستی چەکدارانی داعش کوژراوە .

 

لە ئێستاد اپاشماوەکانی چەکدارانی داعش تاکتیکیان گۆڕیوەو سەرۆک هۆزەکان دەکەنە ئامانج ، هەفتەی ڕابردووش لە پارێزگای سەڵاحەدین سەرۆک هۆزێکی تر لە لایەن چەکدارانی داعش کرابووە ئامانج و کوژرا

Back to top button