پێش هێرشەكەی ئەمریكا سی ئای ئەی كێی رفاند

 

بەگوێرەی زانیاریەكان” ئەوکەسەی لەم وێنەیە دەیبینن ئەفسەرێکی ھەواڵگریە لە سوپای پاسداران بەناوی موسا شاھدانی، لەلایەن قاسم سلێمانیەوە راسپێردراوە بۆ گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرەو دژایەتی کردنی ئەمریکا و یەکەم کەس بووە توانیویەتی بچێتە ناو باڵیۆزخانە، ناوبراو ئەمشەو کات ٨:٤٠ لە گەراجی ھوتێل فەلەستین لە بەغدا لەلایەن تیمێکی ھەواڵگری CIA رفێنراوە و سێ پاسەوانیشی بە دەمانچەی بێدەنگ کوژراون.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” ئەوەی شایانی باسە ناوبراو برایەکی بەناوی(عیسا علی شاھدانی) لە شاری کەرکوک نیشتەجێیە و خاوەنی کۆمپانیای بازرگانی الشاھدانیە و ھاوبەشەکەی ئەندامێکی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانیە، منتظر شاھدانی کوڕی ناوبراو لە گوندی ئەلمانی شاری سلێمانی سێ ڤێلای بەناوە و کاری بازرگانی دەکات لەنێوان ئێران و تورکیا و عێراق.

 

Back to top button