جێگرەوەی قاسم سلێمانی لە لایەن خامنەییەوە دیاری کرا
عەلی خامنەیی ڕێبەری دینی ئێران بە فەرمانێکی بەپەلە ، لە دوای کوشتنی قاسم سلێمانی بە دەستی هێزەکانی ئەمریکی ، جێگرەوەی بۆ فەرماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن دیاری کرد .
ئیسماعیل قائانی کە دەست پەروەردەی رێبەری و قاسم سلێمانییە بۆ ئەو پۆستە دیاری کرا ، قائانی هاوڕێ لە گەڵ قاسم سلێمانی لە زۆربەی کاتەکان لە عێراق و سووریا و یەمەن بووە و شارەزای پلانە دیاریکراوەکانە .
قائانی کەسی دووهەمی دەسەڵاتداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە