سه‌رۆك كۆماری توركیا: هه‌ولێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی عێراق و سوریا و توركیا

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا (سێرگی ڕیباكۆڤ) ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ڕووسیا نازانین ئایه سنووره‌كانی سوریا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه یان دابه‌ش ده‌كرێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه هه‌وڵی جدی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی عێراق و سوریا و توركیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له زانكۆی بوغاز ئیجی له ئه‌سته‌نبول وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تا له عێراق و سوریا هه‌وڵێكی زۆر جدی هه‌یه بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، به ته‌ئكید دواتر له توركیا ده‌ست پێده‌كات.بۆیه توركیا به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌ستۆیه بۆ ڕێگری كردن له‌و هه‌وڵه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه توركیای ئه‌مڕۆ توركیاكه‌ی دوێنێ نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه ئه‌ده‌ن ده‌بێت ئه‌وه بزانن توركیای ئه‌مڕۆ ته‌سلیم به‌و سیناریۆیانه نابێت كه له ده‌ره‌وه پیلانی بۆ داده‌ڕێژرێت بۆ دابه‌شكردنمان.