وه‌سیه‌ت نامه‌ی قاسم سوله‌یمانی له میدیاكانی ئێران بڵاوده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران. میدیاكانی ئێران وه‌سیه‌ت نامه‌ی سوله‌یمانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه.
به پێی هه‌وڵێكی میدیاكانی ئێران، كه كاغه‌زێكی ده‌ستنووسی قاسم سوله‌یمانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه وه‌سیه‌ته بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی جێیهێشتووه.
له وه‌سیه‌ت نامه‌كه‌یدا هاتووه: هاوسه‌ره‌كه‌م، شوێنی گۆڕه‌كه‌ی خۆمم ده‌ستنیشانكرووه له گۆڕستانی شه‌هیدانی كرمان.. مه‌حمود (كوڕی قاسم سلێمانی) شوێنه‌كه‌ی پێده‌زانێت، با گۆڕه‌كه‌م ساده‌بێت وه‌كو هاوڕێ شه‌هیده‌كانم، ته‌نها له‌سه‌ری بنووسن سه‌رباز قاسم سوله‌یمانی و هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر مه‌نووسن”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتریش حه‌شدی شه‌عبی وه‌سیه‌تی موهه‌ندیسی بڵاوكرده‌وه كه نووسیویه‌تی: “له وه‌فاتنامه‌كه‌ی بنووسرێت خۆبه‌خشێك له حه‌شد”.