
ئەمریکا بۆ وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران 6 فڕۆکەی بۆمباهاوێژ لەجۆری “بی ـ 52” رهوانهى زەریای هیندی دەکات
دوای ئەوەی بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، ئێران هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێدان لە بنکە سەربازیەکانی ئەو وڵاتەی کرد، ئەمریکا لە ڕێگای بەکار هێنانی چەند فڕۆکەیەکی جیاواز وەڵامی ئێران دەداتەوە
فۆکس نیوز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ ئهگهرى هەر هێرشێکی ئێران،
بەم نزیکانە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 6 فڕۆکەی بۆمباهاوێژ لەجۆری “بی ـ 52” دەگوازێتەوە بۆ یەکێک لە دوورگەکانی زەریای هیندی.
هەروەها ئاشکرایان کردووە کە تەنها ئامانج لە ناردنی ئەو فڕۆکانە بۆ وهڵامدانهوهى ههر هێرشێکی پێشبينيكراوى ئێرانه دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی.