مسر گه‌شته ئاسمانیه‌كانی بۆ عێراق راگرت

دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئێرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كرایه ئامانج، دۆخی ناوچه‌كه گرژی تێكه‌وت به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و په‌یامه توندانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێن، دۆخه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كه ئوردن بڕیاری هه‌لپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی دا بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و به‌سرا و ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق، دواتریش ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه وێڕای هۆشداریان بۆ هاوڵاتیانیان كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن گه‌شتی ئاسمانیان راگرت
هه‌روه‌ها كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر حكومه‌تی مسر رایگه‌یاند كه بەهۆی نادیاریی دۆخی عێراق و گرژییەکانی ئەم دوایە، هێڵی ئاسمانی میسر گەشتەکانی بۆ عێراق راگرت.