یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌كات

 

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆده‌بێته‌وه‌.
هه‌ر له‌و باره‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (سێزده‌ی)ی ئاسایی، له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه‌ش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

دووه‌م، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری سێیه‌میش، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) ده‌بێت.

Back to top button