سعودیه هه‌وڵده‌ده‌ین عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێكان

دوای ئه‌وه‌ی عێراق بووه گۆڕه‌پانی ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، كه ئه‌مریكا فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی له‌سه‌ر خاكی عێراق كوشت، له به‌رامبه‌ردا ئێران دوانزه موشه‌كی گرته بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق، به‌مه‌ش دۆخی ئه‌منی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوو، له به‌رانبه‌ردا سعودیه رایده‌گه‌یه‌نێت كه رێگه‌انده‌ن عێراق ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان
.
شا خالید بن سه‌لمان جێگری وه‌زیری به‌رگری سعوودیه ڕایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی و شانشینه‌كه‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پشت عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌وڵی جددی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ له‌نێوان لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان.
بن سه‌لمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراقی خۆشه‌ویست ده‌بین، چونكه له ڕابردوو دووچاری كێشه‌ی زۆر سه‌خت بۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه گوتی وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێی بارودۆخی عێراق ده‌كات و گرنگیه‌كی زۆری پێده‌دات تا له‌و بارودۆخه سه‌خته دێته‌ده‌ره‌وه و هه‌وڵده‌دات عێراق له جه‌نگ و كوشتار دووربخاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری ڕووی تێده‌كاته‌وه.