سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قەشەی کۆیە و هەرمۆتە دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی مەرگی لە ناکاوی قەشە ( دنحا تۆما یوسف ) پرسەی خۆی ئاراستەی مەتران بەشار مەتی وەردە ، سەرۆکی ئاسقیفەی کەلدانی بنەماڵەی ( دنحا تۆما یۆسف ) قەشەی هەرموتەو کۆیە دەکات

 

رێزدار مەتران مار بەشار مەتی وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی

 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی  قەشە دنحا تۆما یوسف، قەشەی (کۆیە و هەرمۆتە)ی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکیم بیست، کە بە رووداوێکی دڵتەزێن مالئاوایی کرد. بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و بنەماڵەی کۆچکردوو و کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین. خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری  ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

2020/1/11

Back to top button