مێرکڵ و پۆتن : پێویستە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بەردەوام بێت
ئەنجلا میرکڵ ، راوێژکاری باڵای ئاڵمانیا رۆژی شەممە لە سەر داوای فەرمی پۆتن سەرۆک کۆماری رووسیا سەردانی مەسکۆی کرد .
لەم سەردان و دیدارەدا لە نێوان هەردووک لا کێشەکانی ئۆکراینا ، شەڕ وتێک هەڵچوونەکانی لیبیا و گرژی و ئالۆزیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ کرا .
لە دوای کۆبوونەوەکە دوو لایەن لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند لە سەر چەند خاڵی گرینگ و هاوبەش هاوڕا بوون .
پۆن و مێرکل ڕایانگەیاند بەردەامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران پێویستی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتییە و کار دەکەیین بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران .
مێرکڵ گووتی کۆکین لە سەر ئەوەی ئێران نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات بەڵام باوەڕمان وایە ڕیکەوتنی ئەتۆمی دەبێت بەردەوام بێت