به هۆی دروست بوونی گرژی دانیشتنی په‌رله‌مان له باره‌ی یاسای چاكسازی راگیرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی به‌رێوه‌چوو به هۆی دروست بوونی گرژی له نێو په‌رله‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان راگرتووه و په‌خشی كۆبوونه‌وه‌كه پچڕاوه و وه‌زیره میوانه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هۆكاری كێشه‌كه له‌سه‌ر مادده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له نێوان په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ درووست بووه و رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و له‌یه‌كتریان داوه.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی له ئێستادا دۆخه‌كه كۆنتڕۆلكراوه، دۆخی په‌رله‌مان به‌ره‌و هێور بوونه‌وه ده‌چێت.