پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی لهخانهنشینی مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد.
پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، یاسای چاكسازی لهخانهنشینی مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردووە.
به‌پێی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (هه‌مواركراو)، ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا له‌رۆژی دانانییه‌وه ده‌ریده‌چوێنێت و، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه تانه له‌كۆی یاساكه یان له‌به‌شێكی بدات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكاته‌وه تا چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكات.
پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، به‌پێی هه‌ردو مادده‌كانی 94 و 95 له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت یاسا و بڕیاره‌كان، له ماوه‌ی (15) رۆژدا، له رێكه‌وتی پهسهندكردنیانهوه، بنێردرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستى دەرچوواندنیان، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هـه‌رێم، لـه مـاوه‌ی ئـه‌و 15 رۆژه‌دا، بـه پێـی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هـهمواركراو، یاسـا یان بڕیاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێك رهتكـردهوه، له‌و كاته ده‌بێت لیژنه‌ی تایبەتمەند له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا راپۆرتی خـۆی بنوسێت.
یاسای چاكسازی کە پێشتر پڕۆژەکەی لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و ڕەوانەی پەرلەمان کراوە، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌مه 16/1/2020، به‌ده‌نگی 89 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان په‌سند كرا.