تۆماری بایۆمەتری هەرێمی کوردستان ، ڕێژەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات

 

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات بە پێی ئامار  ، یەک ملیۆن ٢٥٥ هەزار کەس لە هەرێم مووچە خۆرن .

 

ئەو لیژنەیە کە لە لایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت ، باس لەوە دەکات ئەو ئامارە بەپێی سیستەمی ئەلەکترۆنی کە مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن روون کراوەتەوە .

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کارمەندان و بەرپرسانی بایۆمەتری هەرێمی کوردستان جەخت لەوە کرایەوە سیستەمی بایۆمەتری وەک بنەمایەک بۆ پەیکەرەی داموودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەت پرۆژەی چاکسازیدا کارەکانی خۆی بەردەوام دەکات

 

جێگەی ئاماژەیە لە دوای تەواو بوونی کارەکانی بایۆمەتری لە بواری یاسای چاکسازی و خانە نشینی مووچە ، پەرلەمانی کوردستان پرۆژەکەی پەسند کرد

Back to top button