پارتی بۆ یەكێتی: ئێوە 21 كورسیتان هەیە ئێمە 45 كورسی بۆیە ڤیتۆمان هەیە
لە لێدوانێكی دا تاوانیارێكی شەری ناوەخۆی حاجی مەسیفی رایگەیاندووە، كەتا پرسی كاندید كردنی رەوەندی مەلا مەحموود ئەندامی گروپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر یەكڵا نەكرێتەوە، ئێمە هیچ كاندیدێكی تر پێشەكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكەین و ئەوەشمان بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتووە”.
میدیاكانی یەكێتی لە زاری تاوانبارێكی شەری ناوەخۆی كوردستان راگەیانگەیاندووە كە تا پرسی كاندید كردنی رەوەند مەلا مەحموود كە ئەندامی گروپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە، بۆ پۆستی دەستەی ناوەچە كوردستانیەكانی داگیركراو یەكڵا نەكرێتەوە ئەوان هیچ كاندیدك پێشكەش ناكەن، دەشلێـ” ناكرێـت پارتی ڤیتۆی لەسەر ئەو كاندیدە هەبێت، ئێمەش ڤیتۆمان لەسەر كاندیدی پارتی نیە”.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانە هیچ كاریگەریەكی نیە، بەڵام بۆ ئەوەی لەجێگای خۆیدا وەڵام بدرێتەوە و درێژە نەكێشێت، دەمانەوێـت ئەوە بە مەسیفی بلێین، ئەگەر بیری نەچووە ئێمە خاوەنی 45 كورسین و پێكهێنەری حكومەتین، ئێوەش 21 كورسین و بەشدارن لە پێكهێنانی حكومەت، بەپێی یاساش سەرۆكوەزیرانی هەرێم مافی خۆیەتی ڤیتۆ لەسەر كاندیدەكان هەبێت، بۆیە دەكرێـت یەكێتی لەرێگای كەسایەتیەكی مەعقوڵ و گونجاو لێدوان بدات نەك كەسێكی سەربازی و تاوانبار لە شەری ناوەخۆی كوردستان”.
حاجی مەسیفی ئەوەشی بە میدیاكانی سەر بە حزبەكەی گوتووە، ئەی بۆ ئێمە وەكو یەكێتی لەگەڵ ئەوەی ڤیتۆمان لەسەر هەندێك كەس هەبوو، بەڵام چاوپۆشیمان لێكرد، لەبەرامبەر دا سەرچاوە نزیكەكەی پارتی دەشلێـت، پارتی ڤیتۆی هەیە چونكە پێكهێنەری حكومەتە و خاوەنی 45 كورسیە یەكێتی بۆی نیە 21 كورسی باسی ڤیتۆ و تێبینی بكات، دەبێت یەكێتی ئەوەی لە بیر بێت، راستە بەهۆی واقیعی كوردستان پشكی دوو ئەوەندەی خۆی وەرگرتووە لە كوردستان بەڵام بەو مانایە نیە، كە هەموو قسەیەك بكات كە لە سەروی پێگەی جەماوەری خۆیەتی”.