خۆپیشانده‌ران له‌ پارێزگای زیقار بۆری نه‌وتیان ته‌قانده‌وه‌

 

له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندان و نا ئارامیه‌كانی پارێزگاكانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ پارێزگای زیقار ده‌ستی پێكرد و خۆپیشانده‌ران هه‌لیانكوتایه‌ سه‌ر بۆری نه‌وتی پارێزگاكه‌ و رێگایان به‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هیچ بارهه‌لگرێكی نه‌وت نه‌درا.

میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ نا ئارامیه‌كان له‌ پارێزگای زیقار زیادی كردووه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران هه‌لیان كوتایه‌ سه‌ر بۆری نه‌وت له‌ پارێزگاكه‌و ته‌قاندیانه‌وه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارتسنا یهه‌ولی گه‌یشتن به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران رێگه‌ ناده‌ن.

هه‌روه‌ها میدیا عێراقیه‌كان راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ره‌و به‌غدا داخستووه‌ و رێگه‌ به‌ چوونی هیچ بارهه‌ڵگرێكیش ناده‌ن.

Back to top button