وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئیدانه‌ی هێڕشكردنه سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا له رێگه‌ی كاتیوشاوه هێڕش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه ئیواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه به موشه‌ك كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌ناوچه‌ی سه‌وز.
له‌وباره‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌مو رێكارێك بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی دهگرنهبهرو ئه‌وانه‌ش ده‌رێنه دادگا كه هۆكاری ئه‌و روداوه بون و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی هێڕشه‌كه ده‌كه‌ین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی گوتیشی “سوربونی خۆمان له پاراستن و رێزگرتن له نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌پێویستی ده‌زانین توشی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه”.