به‌ریتانیا پرسی ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كلا كرده‌وه
مشتومڕی دووساڵه‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا یه‌كێك بوو له‌و بابه‌ته‌ی كه چوار سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌هۆییه‌وه ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، دوای دوو ساڵ ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌ورووپا یه‌كڵاكرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی لۆردانی به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆژه‌یاسای ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپای په‌سند كرد و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه به‌ریتانیا به ته‌واوی له یه‌كێتییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه به‌ریتانیا له 31ی ئه‌م مانگه‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه و دواتر قۆناغێكی راگوزه‌ر له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێده‌كات و له میانه‌یدا هه‌ردوولا گفتوگۆی ئابووری و بازرگانی ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ئه‌و یاسا نوێیه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پادشایی وڵاته‌وه په‌سند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێ بكرێت.