زەریف : پێشوازی لە دراوسێکانمان دەکەیین بۆ دانووستان

 

محەمەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا کە بە زمانی عەرەبی بڵاوی کردۆتەوە پەیامێک ئاراستەی دراوسێکانی ئێران دەکات .

لەوتویتەدا کە ئەمڕۆپێنج شەممە بڵاوی کردۆتەوە دەنوسێت ، دەرگای ئێران هەمیشە کراوەیە بۆ دانووستان لە گەڵ دراوسێکانی و هەر ڕێکاو وتوو وێژێک بتوانێت بەرژەوەندی هەمەلایەنەی ناوچەیی بپارێزێت پێشوازی لێ دەکەیین .

 

چاودێرانی سیاسی هاوکات لەمبارەوە دەنووسن ئێران لە دوای شکستی دیپلۆماسیەتی جیهانی ،بە نیازی ئەوەیە بە ڕێکاری نوێی لە گەڵ داروسێکانی ئاشت بێتەوە ، چوونکە هەستی بە مەترسی هێرشی سەربازی کردووە .

Back to top button