وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە لایەن سەرۆک بارزانی ، پێشوازی لێدەکرێت .

ئەمرۆ پێنجشەممە ئەحمەد ئەلعوبەیدی وەزیری وەرش و لاوانی عێراق لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشوازی کرا .

 

لەو دیدارەدا وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی بەردەوامی سەرۆک بارزانی  لە پێناو چەسپاندی کەلتووری پێکەوە ژیان و ئاشتی و لێبوردەیی نیوان ئایین و نەتەوە جیاوازەکانی ناو عێراق ، گووتی پێویستە هەموومان لە پێناو ئەو ئامانجەدا تێبکۆشین و لاوانی خۆمان بەو بیرۆکەیەوە ڕابێنین .

 

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و داخوازییەکانی خۆپیشاندەران خرایە بەر باس کە هەردووک لا هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی پیویستە گوێ لە داخوازی جیلی نوێ بگیرێت و عێراق بەرەوە قۆناغێک بڕاو کە لاوان برەوە بە بواری وەرزشی بدەن و ژیانێکی ئاسایی خۆیان تێپەڕێنن.

 

Back to top button