لە کەرکوک بە زۆر کورد لە ماڵەکانیان دەردەکرێن ( بە بەڵگە )
بە پێی بەلگەو سەرچاوەهەواڵیەکانی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک گووشارەکان بۆ سەر بنەماڵە کوردەکان لە کەرکوک بەردەوامە و بەزۆر مالوکانیان پێ چۆڵ دەکەن .
لە گووشارەبەردەوامەکاندا ئەمجارەیان داوایان لە دانیشتووانی شوقەکانی ( پەنجا عەلی ) کردووە لە ماوەی 10 رۆژدا شوقەکانیان چۆڵ بکەن .
هاوکات بەڵێن نامەیان پێ پڕکراوەتەوە ، ئەگەر بێت و پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن سزا دەدرێنو دەستگیر دەکرێن .
بە پێی زانیاریەکان شوقەکانی پەنجا عەلی 147 ماڵی کوردی تێدا نیشتە جێیە ، کە سەرجەمیان لە کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە دیلەکانی سەردەمی شەڕی داعشن .