14 لیوای پێشمەرگە لە لایەن ئەمریکاوە پڕچەک دەکرێن

جەماڵ ئیمینکی ، سوپاسالاری پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا 14 لیوای پێشمەرگە پڕ چەک دەکات و پێداویستیەسەربازیەکانیش وەک ئۆتۆمبێل لە ئەستۆ دەگرێت .
هەروەها دەڵێت هەنگاوە کرداریەکانی ئەمریکا هەر لە ئێستاوە دەستی پێکردووەو 109 ئۆتۆمبێلی هەمەر ڕادەست میرەی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە .
لە کۆتاییدا گووتی هەموو ئەو کاروچالاکیانە هاوکاتن لە گەڵ بەردەوامی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و رەوتی چاکسازی هەمە لایەنە