سەرۆکی هەرێمی کوردستان : هاوڵاتیانی عێراقی وسووری شایەنی ژیانێکی باشترن
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی براوەکانی فیستیڤاڵی کورتە فیلمی ( بەرەو پێشەوە ) گووتی هاوڵاتیانی عێراق و سووریا شایەنی ژیانێکی باشترن .
فیستیڤاڵی کورتە فیلمی “بەرەوپێشەوە “بەر نامەیەکی تۆکمەی پەرەپێدانە کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و بە هاوبەشی کۆمەکی سندووقی متمانەی هەرێمی ، سەر بە یەکێتی ئەورووپا بۆ یارمەتیدانی قەیرانەکانی سووریا ، سندووقى متمانەى مەدەنی سەر بە یەکێتیى ئەورووپا بەڕێوە دەچێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم ڕێوڕەسمەدا وتارێکی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و سوپاسی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپای کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەم فیستیڤاڵە ، هاوکات ئاماژەی بەوەدا زۆربەی کورتە فیلمەکان باسی نەهامەتی و ژان و برکی ژیانی رۆژانەی خەڵکی عێراق بوو لە گەڵ گەلی سووریا ، بەڵام لە هەمانکاتدا دەرخەری ئەو هیوا و ئاواتانە بوون کە گەنجان دەیانەوێت بیگەێننە گوێی جیهان .
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتا قسەکانیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم بەشدرابووانی فیستیڤاڵە کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ سەرکەوتوانی خواست و گووتی هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا خێر و بەرەکەت بە سەر عێراق و ناوچەدا باڵ بکێشێت ، چوونکە گەلانی ناوچە بە گشتی شاتەنی ژیانێکی باشترن