کۆشکی سپی ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی بەشێک لە کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن

ئەنجوومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ پارێزەرەکەی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی ئەمریکا نووسیویەتی ، چەند بەشیک لە کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن ، بەشێکن لە زانیاری زۆر نهێنی و کۆشکی سپی ڕێگە لە بڵاو کردنەوەیان دەگرێت .

 

بە پێی زانیاری ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆن باس لە هەندێک داواکاریەکانی دۆناڵد ترەمپ دەکات کە ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینای کردووە ، بۆڵتۆن بە ڕشکاوانە لە کتێبەکە دەنووسێت ترەمپ ڕاستەخۆ داوای لە سەرۆک کۆماری ئوکراینا کردووە لەسەر جۆبایدن کە ڕکابەری سەرەکیەتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لێکۆڵینەوە بکات ، هاوکات دەڵیت ئەگەر یارمەتیم بکەن منیش یارمەتیب سەربازیتان بۆ ڕەوانە دەکەن

Back to top button