لیژنەی بەدوداچوونی پەرلەمانی کوردستان بۆ کەیسی گیان لە دەستدانی مەجید برایم ئەنجامی کۆتایی خۆی ڕاگەیاند .
لە هەفتەی ڕابردوودا ( دەگای میدیایی خواکوڕک ) لە سەرچاوەی تایبەتەوە ، زانیاری ئەنجامی کۆتایی لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەداواداچوونی کەیسی مەجید برایم بە ڕاگەیاندن کردبوو ، بەڵام ئاماژەی پێکرابوو لیژنەکە بڕیارە سەردانی ماڵباتی مەجید برایم بکەن و دواتر ، ئەنجامی کۆتایی ڕاگەێنن .
وەک دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای کردبوو لیژنەی تایبەتی پەرلەمان سەردانی ماڵی مەجید برام دەکەن و لە ئێستاشدا ڕياگەیاندراوێکیان بڵاو کردۆتەوە کە دەقی راگەیەنراوەکە لیرەوە بڵاو دەکرێتەوە .
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
پاش پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیان لەدەستدانی هاووڵاتی “مەجید برایم”، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێنجشه‌ممه 2020/1/30 لیژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان خستەڕوو، ئەمەی خوارەوە وردەکاریی بەدواداچوونەکەیانە:
دوابه‌دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كی به سەرۆکایەتی “عوسمان كه‌ریم سواره” و به یاوه‌رى به‌ڕێزان (رۆمیۆ هه‌كارى، رزگار محمد محمود، سه‌عید هەرکی، حه‌سیبه گه‌ردى، هیمداد سه‌باح، زكرى زێبارى، شادى نه‌وزاد، د. وه‌عدى سلیمان عه‌لى) له‌سه‌ر كه‌یسى گیان له‌ده‌ستدانى (مه‌جید برایم)، دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر دۆسییه‌كان كرا هۆكاره‌كانى گرتن و گیان له ده‌ستدانى هاووڵاتى (مه‌جید برایم) بۆ لیژنه روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكارى ته‌واو كرا بۆ لیژنه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى خۆى بكات به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى.
دواتر لیژنه‌كه سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بۆ ئه‌ندامانى لیژنه خڕایه روو و سه‌رجه‌م به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان خرانه‌ڕوو.
له رێگه‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش و به‌ندیخانه، شوێنى گیان له‌ده‌ست دانى ناوبراویش به‌سه‌ر كرایه‌وه و وه‌ڵامى پێویستى ئه‌ندامانى لیژنه درایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكى دادى له هه‌ولێر كرا، كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه و ئاگادار كراین كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كۆیه و سلێمانیش كراوه، به‌ڕێز عوسمان سێده‌رى سه‌ردانى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌ردانى ماڵى ناوبراو كرا و وته‌ى كه‌س و كارى وه‌رگیراوه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و شێوازى گرتنه‌كه‌ى و ئه‌و كه‌ل و په‌ل و ماددانه‌ى كه پێى گیراوه.
لیژنه‌كه به‌دواداچوونى پێویستى كردووه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه، چاوه‌ڕێى كۆتایى ئه‌نجامه‌كانى دادگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى، پشتگیرى له به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین. هیچ خالێكى وا تێبینى نه‌كراوه، كه پێچه‌وانه‌ى راگه‌یه‌ندراوى ئاسایش بێت، بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه لیژنه چاودێرى كه‌یسه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى كۆتایى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی له رێگه‌ى دام و ده‌زگاى په‌یوه‌ندیدار (دادگا، پزیشکی داد) یه‌وه بۆ هاووڵاتیان و راى گشتى بخرێته‌ڕوو.