ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران ( بڕیارنامەیەکی ) پەسەند کرد

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک پشتیوانی لە داواکاریەکانی گەلی وەزاڵەهاتووی ئێران دەکات و سەرکوتی نامرۆڤانەی خۆپیشاندەران بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە توندی مەحکوم دەکات .

لەو بڕیار نامەدا وێڕای ئەوەی ئەنجوومەنی  نوێنەرانی ئەمریکا ، ئازادی ڕادەربرین و ویستی کۆمەڵگای ئێران بە حەقێکی ڕەوا دەزانێت ، داوا لە هەموو وڵاتانی دیموکراتیکی جیهان دەکات پشتگیری داوا رەواکانی خەڵکی ئێران بکەن .

 

لەو بڕیارنامەدا کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژە بە مێژووی پڕ شانازی و فەرهەنگی رەسەنی گەلانی ناو ئێران دەکات ، پشتیوانی خۆی بۆ داوای ڕەوانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران دووپات دەکاتەوە کە ئامانجیان دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سیاسی ئازادو کراوەو دیموکراتیکە.

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داو ا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات بە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و شورای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان ، کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران مەحکوم بکرێت و کارێکی وا بکرێت چاودێری مافی مرۆڤ بەردەوام بتوانێت لە ناو ئێراندا ڕاپۆرتی خۆی ڕاستەوخۆ ئاراستەی شورای مافی مرۆڤ بکات .

 

بڕیارنامەی 725 ی ئەنجوومەنی نوێنەران رۆژی چوارشەممە بەبێ هیچ دژایەتی کردنی ئەندامان دەنگی پێدرا .

Back to top button