نوێنەری تایبەتی پۆتن لە گەڵ شاندێکی ( ئەنەکەسە ) کۆدەبێتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/webste-qalb-wena-161.jpg)
بە دەستپێشخەری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، ، میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆک پۆتن و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ کارباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە گەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی نشتیمانی کورد لە سووریا کۆ بۆوە .
لەو کۆبوونەوەدا بۆگدانۆڤ ڕای وڵاتەکەی لە هەنبەر ڕەوشی کوردانی سووریا دەربڕی و گووتی پێویستە کورد بە هەموو حزبەجیاوازیەکانیەوە ، بە یەک دەنگی و یەکڕیزی لە پرۆسەی سیاسی سووریا دا بەشدار بێت .
هاوکات شاندی ئەنەکەسە دۆخی ئێستای سووریا و کێشەکانی ناوخۆیی پارتە کوردیەکانیان گەیاندە نوێنەرایەتی پۆتن و هیواخواز بوون ێوەندییەکانیان بەردەوام بێت .