ڤایرۆسی كۆرۆنا 16 وڵاتی جیهانی گرتۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی باری له ناكاوی جیهانی هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین بڵاوبوویه‌وه، به هۆی خێرای له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌و ئاسانی گواستنه‌وه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ له ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسه،مه‌ترسیه‌كانی زیاتر بووه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر مایك ره‌یان سه‌رۆكی به‌شی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیه‌كی جدی له‌سه‌ر جیهان دروست كردووه و پێشبینی ده‌كرێت به هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه باری له ناكاوی جیهانی رابگه‌یێندرێت، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا ڤایرۆسه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ شانزه وڵاتی جیهانی ئه‌مڕۆ له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی تایله‌ند و فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا و فه‌له‌ستینیش حاله‌تی توش بوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردوه سه‌د و سی كه‌س له وڵاتی چین به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه‌و و زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشیه‌كه بوونه.
سه‌رۆكی به‌شی فریاكه‌وتنی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی راشیگه‌یاندووه تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و بۆیه لێژنه‌یه‌كی پزیشكی جیهانی پێكده‌هێندرێت تا سه‌ردانی وڵاتی چین بكه‌ن بۆ هاوكاری لێژنه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و له ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها به هۆی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌ره‌یه‌كه له وڵاتی ئه‌مریكا دووسه‌د و چڵ هاوڵاتی له چین كشاندۆته‌وه كه له نێویاندا نوێنه‌رانی دیپلۆماسی و كونوسولیه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها وڵاتانی یه‌كێتـی ئه‌وروپا و فه‌ره‌نساش دووسه‌د و په‌نجا هاوڵاتی خۆی له‌و وڵاته كشاندۆته‌وه، ئه‌مه جگه له كۆریایی باشور كه حه‌فسه‌د هاوڵاتی خۆی له چین كشانده‌وه‌و و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ چین هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و و داوایان له هاوڵاتیانیان كردووه كه سه‌ردانی وڵاتی چین نه‌كه‌ن.