ئه‌مریكا: موشه‌كی پاتریۆت له عێراق جێگیر دەکەین
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، دوای به‌ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازیه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كارده‌كەن بۆ جێگیركردنی موشه‌كی “پاتریۆت” له عێراقدا.
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، “واشنتن گفتوگۆ و دانوستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی جێگیركردنی سیستمی موشه‌كی پاتریۆت له‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش دوای به ئامانج گرتنی بنكه سه‌ربازیه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد” ئامانجی دانانی سیستمی موشه‌كی، بۆ به‌رگریكردنه له‌بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هێرشی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان.
وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکرد” لە رووی لۆجستییه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی پاتریۆت جێگیربكه‌ین.
بەرەبەیانی هەشتی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریری نزیک هەولێر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی دوای ئەوەی لە سێی ئەم مانگەدا ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و نۆ کەسی دیکەی کوشت.