وهزارهتی ناوخۆی عێراق رێگه به هیچ هاوڵاتیهكی چینی نادهین سهردانی عێراق بكات
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێگە بەو گەشتیارە بیانیانە نادهن بێنە ناو خاکی عێراق کە لە چینەوە دێن، ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕیاردراوە بە قەدەغەی هاتنەناوەوەی ئەو بیانیانەی کە لە چینەوە دێن، بێنە ناو وڵات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەم هەنگاوەی وەک رێککاری خۆپاراستن راگەیاندووە کە وڵاتان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیگرنەبەر لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییانیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە. پێشتریش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە وڵات تۆمارنەکراوە