سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ فیلیپ گۆفین وەزیرى دەرەوە و وەزیرى بەرگریى بەلجیکا كۆبووه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری به‌لجیكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیلیپ گۆفن، وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا لە هەولێر کۆبوونەوە.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئەمڕۆ دووشەممە، فیلیپ گۆفن گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بەلجیکا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە جەنگی دژ بە داعش هاوکاری پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

Back to top button