ئاڵمانیا ڕەخنەیەک ئاراستەی بڕیارێکی ترەمپ دەکات

 

نیلس ئانن ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕەخنە لەو بڕیاری نوێی  ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەگرێت کە ئیزنی داوە سەربازانی وڵاتەکەی لە کاتی پێویستدا دەتوانن کەڵک لە مینی ( تاکە کەس ) ی وەربگرن .

 

نیلس دەڵێت ئەو بڕیارە سەربازییەی ترەمپ ، کارتێکەری نەرێنی لە سەر هەموو هەوڵە نێودەوڵەتیەکان دەبێت کە چەندین ساڵە کار بۆ ڕێگری بەکارهێنانی مینی تاکە کەسی دەکەن ، بۆیەش داوا دەکات دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکەن .

 

نیلس ئانن لە درێژەدا گوتوویەتی : ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگەوە خاکەکەیان لەو مینانەی تێدا چاندراوە ، ساڵەها تووشی گرفتی ئەمنی بوون ، بۆیەش ئاڵمانیا و چەندین وڵات کار بۆڕێگری یاسایی لە چاندنی مینی تاکە کەسی دەکەن .    ش ، ب

Back to top button