هۆکاری ڕێگری سعوویا لە بەشداری ئێران لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی ئاشکرا بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو كە سعودیا ڕێگری لە ئێران كردوە بۆ ئەوەی بەشداری كۆبونەوەی وڵاتانی ئیسلامی بكات ، بێ ئەوەی ئاماژە بە پلانی ئێران بکات لەو کۆبوونەوەدا

 

بەڵام ئەمڕۆ عەبباس موسەوی گووتی  ئێران ویستی لە لوتكەی وڵاتانی ئیسلامی پرسی  “گرێبەستی سەدە ” بخاتە بەرباس و ھەموو وڵاتانی ئیسلامی رەتیبكەنەوە بەڵام سعودیا ڕێی نەدا

 

ململانێی سعودیا و ئێران چەندین ساڵە لەسەر چەندین پرسی سیاسی و ئابوری و مەزھەبی درێژەی ھەیەو تا ئێستا ئەو ململانێ ڕەنگدانەوەی تەواوی لەسەر وڵاتانی ئیسلامی ھەیە

Back to top button