پلانی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لایەن حکومەتەوە ئامادە دەکرێت
پلانێکی ستراتژی لە لایەن ئەنجوومەی وەزیرانەوە دادەرێژرێت و تا ساڵی 2025 کاری پێدەکرێت .
بە پێی پلان ئەنجوومەنێکی باڵا بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی دیاری دەکرێت و دەستکراوە دەبێت لە بڕیاردان .
وا بڕیارە مانگی 3 ی ئەمساڵ لە دوای تاوتوێی پلانەکە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی بکات .
لەمبارەوە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری زۆرێک لە وڵاتان بەڵینی هاوکاریان داوە .