ئەمریکا 11 ملیۆن دۆلار پاداشت تەرخان دەکات بۆ زانیاری لەسەر دوو کەس .. ئەمانە کێـن ؟
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ملیۆنەها دۆلاری وەك پاداشت تەرخان کردووە بۆ هەر کەسێك زانیاریان پێ بدات لەسەر دوو سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە یەمەن .
هەژمارەی فەرمی پرۆگرامی پاداشتەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە ، 6 ملیۆن دۆلار ئامادەکراوە بۆ ئەو کەسەی زانیاریان پێ بدات بۆ دەستگیرکردنی “سەعەد بەن عاتف عولەقی”
هەروەها ڕاگەیاندنێکی دیکەی بڵاوکردەوە و تیادا بـڕی 5 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسەی زانیاریان پێ بدات بۆ دەستگیرکردنی “خالید سەعید باترفی” کە سەرکردەیەکی دیاری قاعیدەیە و چەندین ساڵە ئەمریکا بە دوایدا دەگەڕێت