شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا
شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئێسته له به‌غدایه و بڕیاره له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی عێراق كۆ ببنه‌وه.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد رایگەیاند، سەردانی وەفدەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشەی ئاو و بەنداوەکان و دروستکردنی پێنج بەنداوی نوێ لە هەرێم، هەروەها دوبارە نۆژەنکردنەوەی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان.
عیسا زیاتر رایگه‌یاندووه، تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد، بەدواداچوونە بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم.
جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 500 ملیار دینار، شایسته داراییه‌كانی ساڵی 2015، 2016 و 2017یان لای حكوومه‌تی ناوه‌ندی ماوه.