هێرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر سوپای سوریا له ناوچه‌ی ئیدلیب ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئیدلیبی سوریا له ئاكامی هێڕشێكی سوپای سوریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه بنكه‌یه‌كی چاودێری توركیا كرایه ئامانج و به هۆیه‌وه 10 سه‌ربازی توركیا بوونه قوربانی كه پێنجیان كوژران و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون، له به‌رامبه‌ردا وه‌ك وه‌ڵامێك سوپای توركیا هێڕشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای سوریا ده‌ست پێكرد.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆگان و خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان ئه‌نجامدا وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای سوریا ده‌ستی پێكرد، دوای ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك له هێڕشه‌كه وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند كه بۆردومانكردنی سوپای سوریا لە وەڵامی كوژرانی پێنج سەربازی هێزەكانیاندا دێت و ئه‌مڕۆ 115 پێگەی سوپای سوریایان بۆردومان كردووه و زیاترله 100 سه‌ربازی سوریایان كوشتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاشكراشیكرد كه له‌كاتی هێرش و بۆردومانه‌كه‌دا، هێلیكۆپتەرێكی سوپای سوریاشیان خستوه‌ته خواره‌وه.
پێشتر له هێرشێكی سوپای سوریا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی شاری ئیلدب، پێنج سەربازی توركیا كوژران و پێنجی دیكەش بریندار بوون، دواتریش توركیا هێزێكی زیاتری ره‌وانه‌ی سوریا كرد و پێگه‌كانی خۆی و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه پته‌وتر كرد.