سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبووه‌وه‌

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/2/2020 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌لحه‌كيم وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يەکدا دۆخی ئێستای عێراق تاوتوێکراو هەردوڵا جه‌ختيان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاساييبوونه‌وه‌ى دۆخى عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕاسته‌ڕێبوونى پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات كرده‌وه‌وه‌.

هەروەها جگەلەوەی دوايين پێشهاته‌كانى ناوچەکەو مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و فراوانبوونى جموجووڵى تيرۆرستانى داعش له‌ چه‌ندين ناوچه‌ى جياى عێراق و گرنگيى ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوون.

 

 

 

Back to top button