ئۆپەراسیۆنی باڵەوانانی عێراق بۆ پشکنینی پارێزگای ئەنبـار لە پێنج قۆڵەوە دەستی پێکرد
ئەمڕۆ چوار شەممە هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان دەستپێکرد لە چەندین قۆڵەوە لە پارێزگای ئەنبـار کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ووڵات تـا سنووری سـوریا و ئوردەن بەمەبەستی پشکنین و پاککردنەوەی ئەم پارێزگایە و ناوچەکانی دەورووبەری لە تیرۆریستانی داعش
لە بەیاننامەیەکی دا فەریقی ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاراڵلە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەکان گوتی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی باڵەوانانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 12 ی شوبات دەستی پێکرد بە هاوبەشی لەگەڵ فەرماندەی هێزە ووشکانیەکان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و فەرماندەی پاسەوانانی سنوور و پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکان بۆ پشکنینی ڕووبری 26238 کیلۆ مەتر
سەرچاوە : الغـد پرێس