سەرۆک بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکی کۆبوونەوە .

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین سەۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكی كرد ، شاندەکە پێكهاتبوو لە سێناتۆر جێمس ئێنهۆف ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا و بەرپرسی لیژنەی هێزە چەكدارەكانی ئەمەریكا و سەرۆكی شاندەكە و سێناتۆر جۆن بووزمەن و سێناتۆر ماریۆن مایكڵ رۆندز و سێناتۆر كێڤین كرامێر ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و ترێنت كێڵی و تیمۆسی واڵبێڕگ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا

سەرۆک بارزانی و شاندی کۆنگرێسی ئەمریکی

لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی ماسیو تیولەر باڵیۆزی ئەمەریكا بەرێوە چوو دۆخی سیاسی ئەمنی عێراق و ناوچە تاوتوێ کرا و شاندەکە جەختیان لە بەردەوامی پێوەندییەکانی هەمە لایەنە کرد لە گەڵ کوردستان .

 

سەرۆک بارزانی وێرای دەربڕینی سوپاسی تایبەتی خۆی بۆ گەل و حکوومەتی ئەمریکا کە رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە لە کاتی شەڕی داعشدا، پێزانینی خۆشی بۆ بەردەوامی پێوەندییەکان ڕاگەیاند و گووتی شەڕی دژی تیرۆریستان لوتکەی دۆستایەتی و هاوکاری نێوانمان بووە .

 

لە کۆتاییدا چەند تەوەرێک بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری عێراق خرایە بەر باس

Back to top button