سه‌عدی پیره‌: محه‌مه‌د عللاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مزگه‌وت و حوسینیه‌ ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا له‌ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی كاندیدی حزبه‌كان ره‌فز بكاته‌وه‌ ،سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت بكات، له‌گه‌ڵ مزگه‌وت و حسه‌ینییه‌كان ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ ده‌كات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی حوڕه‌، رایگه‌یاند: محەمەد عەلاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پێیوایە دەبێت بابەتی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ حسێنییە و مزگەوت و هاوبەشە بازرگانییەكانیدا باس بكات نەك لەگەڵ حزبە سیاسییەكاندا.
وتیشی: گرژبوونی په‌یوه‌ندیی عەلاوی لەگەڵ حزبەكان و قبوڵنەكردنی كاندیدەكانیان دەستپێكێكی نادروستە.خۆ كاندیدی حزبەكان لە ئاستی یەكەم و دووەمی حزبەكان نەبن، به‌ڵام ده‌شتوانن كەسانی تەكنۆكرات و پاك و شیاو بۆ پۆستە وەزارییەكان كاندید بكەن.
Back to top button