مه‌سرور بارزانی: گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌موومان داعشه
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یك وه‌زیر سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له ڤاتیكان و ئیتالیای كرد و له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان و سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری ئیتالیا كۆبوویه‌وه، دواتریش له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی له‌گه‌ڵ كه‌نالێكی ئیتالی رایگه‌یاند : داوا لە ھاوڕێیانمان دەكەین بەردەوامبن لە راھێنانكردن بە ھێزه‌كانی پێشمەرگە”
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئیتاڵی رایگه‌یاند: سوپاسی حكومه‌تی ئیتالیا و پاپا ده‌كه‌م، كه به‌رده‌وام پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ئێمه ئیتاڵیا به دۆستی خۆمان ده‌زانین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه له ئێستادا گەورەترین كێشەی ھەموومان داعشە و تا ئێستا چارەسەر نەبووە و داوا لە ھاوڕێیانمان دەكەین، پشگیریمان بكەن و بەردەوامبن لە راھێنانكردن بە ھێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان.