ڕفاندن،ئەشكەنجە،كوشتن دژی خۆپیشاندەران لە لایەن میلیشیاكانی ئێرانەوە

 

خۆپیشاندەرانی شارەكانی عێراق پەردە لەسەر كارێكی مەترسیداری گروپە چەكداریەكانی سەربە ئێران لادەدەن و داوای پاراستنی گیان و سەلامەتیان دەكەن

 

خۆپیشاندەران ڕایدەگەیەنن كە دوای گەڕانەوەیان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندان چاودێری دەكرێن و دواتر خۆیان یان كەسوكاریان دەڕفێنرێن و بە توندی سزا دەدرێن ئەگەر بەڵێن نەدەن لە ھەڵوێستی خۆیان پەشیمان نەبنەوە دەخنكێندرێن و دواتر فڕێ دەدرێن

 

یەكێك لە خۆپیشاندەران ئاماژەی بەوە كردوە گیانی سەرجەم چالاكانی خۆپیشاندانەكان لە مەترسیدایەو كەسیش نیە بیانپارێزێت

Back to top button