سەدر: ئەگەر متمانە بە کابینەی عەللاوی نەدرێت خۆپیشادانی ملیۆنی ئەنجام دەدەین

 

دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەللاوی هەولەکانی چڕ کردنەوە  بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و  ڕایگەیاند کە ڕۆژی  دووشەمە کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان دەکات، هاوکات موقته‌دا سه‌در، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێدانی متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێ كۆببێته‌وه‌.

موقتەداسەردر  رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکیدا ڕایگەیاندووە  سه‌در چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمان دەکات و ئەو حکومەتەی كه‌ عه‌للاوی هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی ده‌دات، به‌ حكومه‌تێك وه‌سف ده‌كات كه‌ پشك پشكێنه‌ نییه‌.

هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌گه‌ر متمانه‌ به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی نه‌درێت یانیش كابینه‌كه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كان و ره‌زامه‌ندی گه‌ل و مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بێت، ده‌ست به‌ خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌نه‌وه‌.

Back to top button