یەكێتی‌و گۆڕان و كۆمەڵ بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەی حدك نەكردووە

خواكوڕك
دوای كردەوە تیرۆرستیەكەی بەردەم, دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان, لە شاری كۆیە, سەركردایەتی (حدك)لە بارەگای دەفتەری سیاسی حزبەكەی بانگهێتی سەرجەم حزبەكانی كوردستانی كرد, سەرەڕای بەشداریكردنی دەیان حزب و لایەنی سیاسیی پارچەكانی كوردستان، هەریەك لە (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان) بەشدارییان لەو كۆبوونەوەیەدا نەكردووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی حزبەكانی كوردستان بە مالپەڕی (خواكوڕك)ی راگەیاند:” دوای بانگێشتی سەرجەم حزبەكان كە لە هەرچوار پارچەی كوردستان پشكداری كۆبوونەوەكەی (حدك) بوون لە شاری كۆیە, بەڵام تەنها (بزووتنەوەی گۆڕان-یەكێتی- كۆمەڵ) ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون, كە تەنها قسەكردن بوون لەسەر كردە تیرۆریەكەی بەردەم بارەگای (حدك) ئەمە وێڕای ئەوەی بەڵگەكانی تایبەت بە هەبوونی دەستی ئێران لە تەقینەوەكانی كۆیەمان خستە بەردەم لایەنە سیاسییەكان”.

سەرچاوەكەی (خواكوڕك) گوتیشی:” هەریەكە لە (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان) بۆ كۆبوونەوەكە خوێندرابوونەوە, بەڵام بەبێ ئەوەی وەڵامی بانگهێشتنامەكەی (حدك) بدەنەوە، بەشدارییان لەو كۆبوونەوەیەدا نەكردووە.

چاودێران هۆكاری بەشداری نەكردنی ئەم سێ‌ پارتە بۆئەوە دەگەڕێننەوە كە ئێران پەیوەندیەی بەهێزی هەیە لەگەڵ ئەم سێ‌ حزبەی باشوری كوردستان, ئەو پەیوەندیە رێگر بووە لەوەی كە ئەم حزبانە بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن, تەنانەت زانراوە كە ئێران هۆشداری داوە لە ئەگەری بەشداری كردنی ئەو حزبانە لە كۆبوونەوەكەی (حدك)

Back to top button