یەکەم سەربازی ئەمریكی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانیان له سه‌ربازگه‌ی “كارۆل” كه 30 كیلۆمه‌تر له شاری دایگۆی كۆریای باكور دوره توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه، له ده‌ره‌وه‌ی بنكه سهربازیهكهش، خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشوریش توشبونی سه‌ربازێكی ئه‌مریكیان بە کۆرۆنا پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه، له یه‌كێك له‌بنكه سه‌ربازیه‌كاندا، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشور رایگه‌یاندبو، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 169 حاڵه‌تی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆریای باشور تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتوه‌ته 1146 كه‌س و 12 كه‌سیش تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.