مەسروور بارزانی لە ئامادەکاری و رێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکۆڵێتەوە

مەسروور بارزانی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەیەکی هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.

كه‌مێك پێش ئێستا، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگه‌داربوون له‌ ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێرى كرد.

مه‌سروور بارزانى بە میدیاكانی گوت، پێویسته‌ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ڕێنوێنییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە جێبه‌جێ بكه‌ن، تا ئێسته‌ ئه‌وه‌ى پێمان گوتراوه‌ هیچ حاڵه‌تێك لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

سه‌رۆكى حكوومه‌ت گوتى، پێویسته‌ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ بكرێت و به‌یه‌كه‌وه‌ ڕووبه‌رووى ئه‌و په‌تایه‌ ببینه‌وه‌، ئه‌وه‌یش جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه‌ کە هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانى پێش وڵاتانى تره‌ و  هیواخوام هیچ شتێكیش ڕوو نه‌دات.

هەروەها سەبارەت بە گرانکردنی نرخی کەلوپەل لەلایەن دوکاندار و بازرگانانەوە، گوتی، داوا له‌ دوكاندار و هاووڵاتییان ده‌كه‌م، نرخ له‌سه‌ر ده‌رمان و پێداویستى زیاد نه‌كه‌ن.

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌ كاتێكدایه‌، ڕۆژى سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبووه‌وه‌ و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى پێوه‌ندیدارى ڕاسپارد ئاماده‌كارى پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بکەن.

سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ئه‌و شوێنانه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هەیە، ئاماده‌ كراون.

 

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/2489832994666551/?t=0

 

Back to top button