حاله‌تێكی دیكه‌ی هه‌ڵگری كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كرا، كه‌سێكه پێشتر له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه چوار حاله‌تی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كران، كه پێشتر له وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه، وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و حاله‌تێكی دیكه‌ی تووش بوو به كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆمار كراوه.
دكتۆر سەیف بەدر گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستیی عیراق له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندووه، ئه‌مشه‌و له كه‌ركووك پیاوێكی ته‌مه‌ن 51 ساڵە كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر لە ئێران گەڕاوەتەوە له كه‌ره‌نتینه بوو دوای پشكنینی ته‌ندروستی ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراش ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە، سەرجەم رێوشوێنەكانیش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشەكە گیراونەتەبەر و بەپێی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.