كورد تاوەكو ئیستا ئامادە نییە متمانە بەكابینەكەی عەللاوی بدات

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی عەللاوی كۆبێتەوە و تا ئێستاش  كورد دەنگ بەكابینەكە نادات.

لە بارەی ئەو بابەتە فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندووە تائێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی.

ئاماژەی بەوەشداوە گفتوگۆكان له‌باره‌ی كابینه‌كه‌ به‌رده‌وامن، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یتشوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك.

باسیلەوەشكردووە، خوازیارین عه‌للاوی ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ عێراق پێویستی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ پێكبهێندرێت.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا  جه‌ختیشی لەوەكردووەتەوە‌: “ده‌بێت كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی، كه‌ حكومه‌تێكی راگوزەر ده‌بێت، كارنامه‌یه‌كی دیار بێت، كه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ نه‌كراوه”.

نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا  دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌شداریكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆی په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو.

 

Back to top button